لوقمان سەلیم بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە نوێترین بەرهەمی خۆیدا، لوقمان سەلیم، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، کلیپێکی گۆرانیی نوێیی بەرهەمهێناوە و بەم نزیکانە بڵاویدەکاتەوە.
لەبارەی خۆشەویستی، ئەوین و لەدەستدانە
ئەم بەرهەمە نوێیەی لوقمان سەلیم، بە ناونیشانی "ئازار"، تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەی بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە، کە لە ناوەڕۆکدا، لەبارەی خۆشەویستی و ئەوین و لەدەستدانە؛ ئینستیتوتی داکۆ بۆ هونەر و کولتوور سپۆنسەری ئەم بەرهەمەی کردووە.

کلیپەکەی بە ژیریی دەستکرد بەرهەمهێنراوە
ئەم بەرهەمە، ئاوازەکەی لە دانانی لوقمان سەلیمە، دەقی هۆنراوەکەی لە نووسینی مازیار فایەقە؛ میکس، مایسترینگ و تۆمارکردنی موزیکەکەی لەلایەن زانا عەبدوڵاهی ئەنجامدراوە و قەلید جاف بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد کلیپەکەی بۆ بەرهەمهێناوە.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا