ئەرجەنتین بەناچاری ڕاهێنانەکانی لە هۆڵە وەرزشییەکان ئەنجامداوە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین، پاڵەوانی جیهان ناچار بووە ڕاهێنانەکانی شەوی ڕابردووی بگوازێتەوە بۆ ناو هۆڵی داخراوی یانەی ئینتەر مەیامی، ئەو گۆڕانکارییە لە شوێنی ڕاهێنانەکان بەهۆی ئەو گەردەلوول و بروسکە بەهێزانەوە بووە کە شاری فۆرت لۆدەردەیلی ئەمریکای گرتووەتەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆی بۆ یاریی قۆناغی 16ی مۆندیالی 2026 ئامادە دەکات کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی میسڕ ئەنجامی بدات، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاساییەوە ستافی ڕاهێنەرانی لەشجوانی پلانەکانیان بۆ مەشقەکان گۆڕیوە.
ئەو یاریزانانەی لە یاریی پێشووی قۆناغی 32ی بەرامبەر کەیپ ڤێردی بەشدارییان نەکردبوو مەشقی چڕیان بۆ ئەنجامدرا، ئەو یاریزانانەش کە لەو یارییەدا بەشدارییان کردبوو وەک نەریتی هەمیشەیی دوای هەر یارییەک درێژەیان بە مەشقەکانی چاکبوونەوەی ماسولکەکاندا.
جێگەی باسە ئەرجەنتین دوای بردنەوەیەکی سەخت و پڕ لە کێبڕکێ لە کەیپ ڤێردی توانی بگاتە قۆناغی 16 و براوەی یارییەکەی نێوان ئەرجەنتین و میسڕ لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕووی براوەی یاریی نێوان سویسرا و کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.
5 کاتژمێر پێش ئێستا