ئەیووب عەلی بە جلی کوردییەوە بەشداریی لە کۆنسێرتێکی یۆنان کرد

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەیووب عەلی، هونەرمەندی ناسراوی کورد، لە نوێترین چالاکیی موزیکیی خۆیدا، گۆرانیی کوردی پێشکەش بە ژمارەیەک لە ئامادەبووانی کۆنسێرتێکی یۆنان کرد.

لە شاری ڤێریا بووە

لە پەیامێکیدا بۆ کولتووری کەناڵ8، ئاماژەی بەوە داوە، "وەکو هونەرمەندی میوان، بەشدار بووم لە کۆنسێرتێکدا بە سەرپەرشتیی هونەرمەندانی بەتوانا و ناسراوی یۆنان (برایان کۆنستانتینۆس و مەتەیۆس تساهۆریدۆس) و گرووپەکەیان لە شاری ڤێریا."

بە سۆرانی و کورمانجی گۆرانی پێشکەش کردووە

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "بە زاراوەکانی سۆرانی و کورمانجی چەند گۆرانییەکی کوردیم پێشکەشکردن و لەلایەن ئامادەبووان و سەرۆکی ئەنجوومەنی کولتوور و هونەری شاری (ڤێریا) پێشوازییەکی زۆر گەرمم لێ کرا."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵ بووم بینیم جارێکی دیکە و لە شارێکی دیکەی وڵاتی یۆنان، بە چەپڵڕێزان پێشوازی لە هونەری زەنگینی نەتەوەکەم کرا و سەرسامیی خۆیان دەربڕی بۆ موزیک و جل و بەرگی کوردی."

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا