فیلمی داهاتووی ڕۆبەرت ئیگەرس ڕەخنەگرانی سەرسام کردووە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆبەرت ئیگەرس، دەرهێنەری ناسراوی ئەمریکی و بەناوبانگ بە فیلمە ترسناکە دەروونییەکان، ترەیلەرێکی نوێی فیلمی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە و سەرنجی ڕەخنەگر و بینەرانی ڕاکێشاوە.

تاریک و ترسناکە

فیلمە نوێیەکەی ئیگەرس، بە ناونیشانی "Werwulf"، لە ئاستی ناوەڕۆکدا، فیلمێکی تاریک و ترسناکە، شێوازێکی گۆسیکی هەیە و لەبارەی ئەفسانەی گورگ-گۆڕاوە لە لادێیەکی دوور و چەپەکدا.

کەی نمایش دەکرێت؟

هەریەک لە ویلیەم دافۆ، ئارۆن تەیلەر جۆنسن، لیلی ڕەوز دێپ، ڕاڵف ئینسۆن و سایمن مکبێرنی بەشدارییان لەم فیلمدا کردووە و وەکو ئەکتەر ڕۆڵدەگێڕن.

بڕیارە فیلمەکە ڕێکەوتی 25ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە سەرانسەری سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا