ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گفتوگۆ لەسەر دابینکردنى بودجە بۆ سیستمى بەرگریى ئاسمانى دەکات
سبەی یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک دەکرێت لەناویاندا پڕۆژەیاسای دابینکردنی بودجە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق و پڕۆژەکە بەناوی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پێشکەش کراوە.
هەڵوێستی ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری
مازن غەریب، ئەندامی لیژنەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاساکە و ناڕەزایەتیی ئەندامانی لیژنەکەوە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو پڕۆژەیاسایە بەناوی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پێشکەش کراوە، لە لیژنەکە هیچ گفتوگۆیەکی لەسەر نەکراوە و زۆربەی ئەندامەکانی ناڕازین.
زانیاری لەسەر ناوەرۆکی پڕۆژەیاساکە
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەبارەی ناوەرۆک و پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا گوتیشی، ناوەڕۆکی پڕۆژەکەمان نەبینیوە و نازانین چۆنە و باس لە هەرێمی کوردستان دەکات یاخود نا.
پڕۆژەیاساکانی دیکەی نێو کۆبوونەوەکە
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران جگە لەو بڕگەیە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای پارێزەران و چاودێریی ناکامەکان و پێشنیازە یاسای بەتاوانناساندنی ئەو تاوانانەی لە ڕێگەی تەکنەلۆجیاوە ئەنجام دەدرێن.
3 کاتژمێر پێش ئێستا