دانی گلەوڤەر تووشی ئالزەهایمەر بوو

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە ڕاشکاوانە و لە پێشهاتێکی نوێی سینەماییدا، دانی گلەوڤەر، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، تووشبوونی بە ئالزەهایمەر ئاشکرا کرد.

"کۆتایی ژیان نییە"

گلەوڤەری تەمەن 79 ساڵ، جەخت لەوە دەکاتەوە، "تووشبوون بە ئالزەهایمەر، کۆتایی ژیانم نییە و کاری دیکەم ماوە ئەنجامیان بدەم... ژیان بەردەوامە."

گلەوڤەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تووشبوونی بە ئالزەهایمەر نوێ نییە و چەند ساڵێکە تووشی بووە، بەڵام ئێستا بۆ هەمووانی ئاشکرا دەکات؛ بەدیاریکراوی پاش وەرگرتنی ئۆسکارە شەرەفمەندییەکەی لە ساڵی 2022، نیشانەکانی دەرکەوتوون.

وەکو ئەکتەر لە 200 فیلم و زیاتردا بەشدار بووە

گلەوڤەر لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، وەکو ئەکتەر، لە 206 فیلمدا بەشداریی کردووە و بەرهەمهێنەری 53 فیلم و دەرهێنەری سێ دانەیە؛ بە تێکڕای پیشە هونەرییەکەی، بەربژێر بووە بۆ چوار خەڵاتی پرایمتایم ئێمی و 30 خەڵاتی هونەری بردووەتەوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا