سکۆتلاند: چەند بەردێکی هاوشێوەی ستۆنهێنج دۆزرانەوە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی مێژووییدا و لە سکۆتلاند، چەند بەردێکی ڕیزکراو بە شێوەی بازنەیی دۆزراونەتەوە و شارەزایان پێشبینی دەکەن هاوشێوەی بەردەکانی ستۆنهێنج بێت لە بەریتانیا.

لە ماکری مۆر دۆزراونەتەوە

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەم بەردە ڕیزکراوانە، کە لە ژێر زەویدا شاردرابوونەوە، لە ناوچەی شوێنەواریی ماكری مۆر لە سکۆتلاند دۆزراونەتەوە، گومان دەکرێت گوزارشت لە مۆنیۆمێنتێکی دێرین بکات هاوشێوەی بەردەکانی ستۆنهێنج.

مێژوویەکی دێرینی هەیە

ئەوەی ئاشکرا بووە، مێژووی ئەم بەردانە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی سێ هەزار و 500 بۆ هەزار و 500ی پێش زایین، لە ئەگەری ئاشکرابوونی زیاتری بەکارهێنان و ئەرکەکەی، پێشبینی دەکرێت ببێت بە دەستە خوشکی ستۆنهێنج.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا