82 هەزار دینار دەخرێتە سەر هەژماری زیاتر لە 80 هەزار پێشمەرگە
بڕی پارەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و زیاتر لە 80 هەزار پێشمەرگە و پلەدار لێی سوودمەند دەبن.
بڕی پارەکە و پشکی هەر پێشمەرگەیەک
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کۆی گشتیی هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئایار بڕی 6,605,920,000 دینارە. بەپێی لیستە پەسەندکراوەکە، هەر پێشمەرگە و پلەدارێک بڕی 82,000 دینار وەک هاوکاری وەردەگرێت.
ژمارەی سوودمەندان و شێوازی دابەشکردن
لە کۆی هێزەکانی پێشمەرگە، 80,560 پێشمەرگە و پلەدار ناویان لە لیستی هاوکارییەکەدا هەیە و لیستەکە ڕەوانەی یەکەی ژمێریاری کراوە. بڕیارە لەم هەفتەیەدا و لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە پارەکە بەسەر سوودمەنداندا دابەش بکرێت.
بەردەوامیی هاوکارییەکان
ناردنی ئەم بڕە پارەیە لە کاتێکدایە کە لە ڕێکەوتی 4ـی حوزەیرانی 2026، هاوکاریی دارایی مانگی نیسانی هێزەکانی هاوپەیمانان دابەشکرا و پێشمەرگەکان لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە بڕە پارەکەیان وەرگرت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا