ئەندازیار حامید بەگ کوڕی سەلیم بەگ کۆچی دوایی کرد

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەندازیار حامید بەگ سەلیم بەگ میران بەگ خدر بەگ؛ کەسایەتیی نیشتمانی و پەرلەمانتاری پێشوو کۆچی دوایی کرد
ئەندازیار حامید بەگ سەلیم بەگ میران بەگ خدر بەگ؛ کەسایەتیی نیشتمانی و پەرلەمانتاری پێشوو کۆچی دوایی کرد

کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەر، ئەندازیار حامید بەگ سەلیم بەگ میران بەگ خدر بەگ، کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی لە گردی سەلیم بەگ بەخاکدەسپێردرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان

کۆچکردوو ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، کە تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمانەکەیدا بەخشی.

کۆچکردوو برای هەردوو خوالێخۆشبوو ڕەشید بەگ و شەهید کەمال سەلیم و باوکی هەریەکە لە دکتۆرە شاناز، ئەندازیار سارا و پارێزەر میران بوو.

مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسە

بەخاکسپاردن: تەرمی کۆچکردوو، ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ لە گۆڕستانی (گردی سەلیم بەگ) بە خاک دەسپێردرێت.

مەراسیمی پرسە: ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 6ی تەممووزی 2026، یەکەم ڕۆژی پرسەی کۆچکردوو لە شاری سلێمانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بۆ پیاوان و ژنان بەڕێوەدەچێت.

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا