شاندێکى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق لە هەولێرن
شاندێکى دیوانى چاودێریی دارایی فیدراڵ هەفتەیەکە لە هەولێرە و پێداچوونەوە بۆ خەرجى و داهاتى سێ مانگى کۆتایی ساڵى ڕابردوو دەکات.
پێداچوونەوە بە داهات و خەرجى سێ مانگى کۆتایی ساڵى ڕابردوو دەکەن
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، شاندەکەى دیوانى چاودێرى دارایی وردبینى بۆ تەرازووى پێداچوونەوەى مانگانە دەکات کە حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشکەشى حکومەتى فیدراڵى کردووە بۆ هەر سێ مانگى تشرینى یەکەم و تشرینى دووەم و کانوونى یەکەمى ساڵى ڕابردوو.
شاندەکە دەستکراوەن بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەک کە بچن
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، شاندەکە دەستکراوەن هەر بەرێوەبەرایەتییەکیان بوێت ڕۆژانە بەمەیدانى سەردانى دەکەن، تاوەکو ئێستا نیوەى کارەکانیان تەواوکردووە و چەند رۆژێکى دیکەش لەهەرێمى کوردستان دەمێننەوە.
مانگانە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاپۆرتى تەرازووى پێداچوونەوە بۆ مانگى پێشتر دەداتە بەغداد، بەڵام دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵ چەند مانگ جارێک دێتە هەرێمى کوردستان و وردبینى بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەکات.
2 کاتژمێر پێش ئێستا