وەزارەتی پێشمەرگە: سبەى هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەى دووشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.
هاوکارییەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
بە گوێرەى ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایار خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتی پێشمەرگە و سبەى دووشەممە 6ـى تەمموزى 2026 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
هاوکارییەکە بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادەی وەزارەتەکەدا دابەشدەکرێت.
بڕەکەی کەمکراوەتەوە بۆ 11 ملیۆن دۆلار
لە سەردەمی شەڕ دژی داعش، هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکاریی دارایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابیندەکەن و تاوەکو مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت، لەسەرەتادا بڕەکەی 20 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام لەئێستادا هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، بۆ 11 ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە.
هاوکاریی هاوپەیمانان تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بڕیارە تاوەکو مانگى ئەیلوولى ئەمساڵ بەردەوام بێت، جگە لەوەى هاوکارییە لۆجستییەکان لەگەڵ مەشق و ڕاهێنانەکان بە وەزارەت و پڕچەککردنى لیوا هاوبەشەکان و ئەوانەى چوونەتە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگە بەردەوامە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا