لە تورکیا دوو ڕۆژنامەوان و چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکران
لە تورکیا هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن بەردەوامە و هاوسەرۆکی پارتی دەمیش دەڵێت، بە بیانووی لوتکەی ناتۆ، تورکیا بووەتە ناوەندی دەستگیرکردن.
ژمارەیەک پارێزەر و ئەکادیمیش دەستگیرکراون
هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن لە تورکیا بەردەوامە و ڕۆژی یەکشەممەش، دوو ڕۆژنامەوانی تە24 و ئۆدا تیڤی و ژمارەیەک پارێزرەر و کەسی ئەکادیمی دەستگیرکران.
لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ دەستگیرکران
ئەو کەسانە بەشێکن لەو 36 کەسەی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ دەستگیرکران.
توجەر باکرهان بە حوکمی عورفی ناوی دەبات
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم دەڵێت، ئەوەی لە تورکیا ڕوودەدات ڕاگەیاندنی حوکمی عورفییە و بە بیانووی لوتکەی ناتۆوە، تورکیا بووەتە ناوەندی دەستگیرکردن.
داوایەک لە دەسەڵاتدارانی تورکیا
باکرهان داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات دەست لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان، پارێزەر و کەسانی ئەکادیمی هەڵبگرێت و دەڵێت، تورکیا پێویستی بە ئاشتی، دیموکراسییەت و دادپەروەرییە.
بڕیارە ڕۆژانی حەوت و هەشتی ئەم مانگە لە شاری ئەنقەرە لوتکەی ناتۆ بەڕێوەبچێت. پێش لوتکەکە لە ئەنقەرە ڕێکاریی ئەمنیی گیراوەتە بەر.
2 کاتژمێر پێش ئێستا