سەرۆکایەتیی سووریا: بەمزووانە ماکرۆن سەردانی سووریا دەکات

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

سەرۆکایەتیی سووریا ڕایگەیاند، بەمزوانە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی سووریا دەکات و ژمارەیەکی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق دەکات.

لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

بەرێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە میانی سەردانەکەیدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و شاندی یاوەری، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆدەبنەوە.

ژمارەیەک سەرمایەگوزاران و وەبەرهین و نوێنەری کۆمپانیا فەڕەنسییەکان یاوەریی دەکەن

ئاماژە بەوەشکراوە،  لەو سەردانەدا، کە بە یاوەریی شاندێک لە سەرمایەگوزاران و وەبەرهێنەران و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان ئەنجامی دەدات، تاوتوێی ڕێکارەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکرێت.

تاوتوێکردنی کاروباری هەرێمی و نێودەوڵەتی

ئەوەشیان خستەڕوو، کە "لە گفتوگۆکاندا باس لە پێشهاتەکانی کاروباری هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکرێت و ئاسۆکانی هەماهەنگیی دووقۆڵی لە بوارە جیاوازەکاندا و لە چوارچێوەی پابەندبوونی هاوبەش بە بەردەوامیدان بە گفتوگۆی سیاسی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت".

ساڵی ڕابردوو، بە بانگێشتنامەیەکی ماکرۆن، شەرع سەردانی فەرەنسای کرد و لە کۆشکی ئێلیزێ هەردوولا کۆبوونەوە و چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە سووریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا