د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد: لە وتاردان دوور دەکەومەوە تاوەکو مافە یاساییەکانم لە دادگا بەدەستدەهێنمەوە
د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، ڕایگەیاند، لە وتاردان دوور دەکەوێتەوە تاوەکو ئەو ماتەى مافە یاساییەکانى لە دادگا بەدەستدەهێنێتەوە.
بڕیارەکەی دژی بە ناڕەوا ناو دەبات
د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، وەک هەموان ئاگادارن، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی لە دژی دەرکرا، کە بەو هۆیەوە لە کارەکەى دوورخرایەوە و دواتریش نەیارەکانى فشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگریکردن لە وتاردانى.
دوورکەوتنەوەکەی بۆ ڕێگریکردن لە هەر گرژییەک
دەشڵێت: هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێى ڕاگەیێنراوە کە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی وتارەکانى، بەڵام بۆ ئەوەی باری سەر شانى وەزارەتەکە سووک بکات و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکات، بڕیاریدا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدات و وتار نەدەدات.
دوورکەوتنەوەکەی کاتی دەبێت
جەختلەوەشدەکاتەوە کە ئەو دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تاوەکو ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆى وەردەگرێتەوە.
دواى بڵاوبوونەوەى ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستیان پێوە دەکرێت و دەگوترێت د. عەبدولـلەتیف ئەحمەدە و لەگەڵ چەند کچە خوێندکارێکی خۆی لە دۆخێکی دوور لە ئاداب و عورفی کۆمەڵگە گفتوگۆی نەشیاو ئاڵوگۆڕ دەکەن، زانکۆی سلێمانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد پێکهێنا و دواى بەرزرکردنەوەى ڕاپۆرتى خۆیان وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارى دوورخستنەوەى دەرکرد.
1 کاتژمێر پێش ئێستا