دادگاى عێراق: نووسراوى دەستگیرکردنى بەڕێوەبەرى نەوتى پارێزگاى موسەننا ساختەیە
شۆڕش محەمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، ڕەتیکردەوە هیچ بڕیارێکى دەستگیرکردنیان بۆ بەڕێوەبەرى بەرهەمە نەوتییەکانى پارێزگاى موسەننا دەرکردبێت، هۆشدارییش لە بڵاوکردنەوەى بەڵگەى ساختە بەناوى دادگاوە دەدات.
ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا یاداشتێکى دەستگیرکردن بڵاوکراوەتەوە، گوایە لە دادگاى لێکۆڵینەوەى موسەننا تایبەت بە دۆسیەکانى دەستپاکى، بڕیارى دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەرى بەرهەمە نەوتییەکانى پارێزگاکە دەرکراوە.
یاداشتەکە ساختەیە
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، ئەنجوومەنەکە پەیوەندی بە دادگاى لێکۆڵینەوەى موسەنناوە کردووە، دەرکەوتووە یاداشتەکە لەلایەن ئەو دادگایەوە دەرنەکراوە و ساختەیە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هۆشدارى ئەوە دراوە، هەر کەسێک ئەو کارە بکات ڕووبەڕووى ڕێکاری یاسایى دەبێتەوە.
شۆڕش محەمەد
3 کاتژمێر پێش ئێستا