ئۆپراسیۆنی هاوبەشی کۆماندۆى کوردستان و دژەتیرۆرى عێراق لە پردێ کۆتاییهات
ئۆپراسیۆنی هاوبەشی کۆماندۆى کوردستان و دژەتیرۆرى عێراق لە سنوورى پردێ کۆتاییهات کە تێیدا ژمارەیەک چەکدارى داعش کوژران و چوار حەشارگەشیان لەناوبران.
دوو ڕۆژ بەردەوام بوو
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەی هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان و دژەتیرۆرى عێراق ماوەى دوو ڕۆژ بوو دەستیپێکردبوو.
هێزەکانی فەڕەنساش بەشدار بوون
ئۆپراسیۆنەکە، بە بەشداریی هێزەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانان، بەڕێوەچوو کە تێیدا کێوماڵێکی ئەمنیی هاوبەشیان لە ناوچەی قەرەسالم لە سنووری کەرکووک ئەنجامدا.
لەناوبردنی چوار حەشارگەی داعش و کوژرانی ژمارەیەک چەکدار
لە ئۆپراسیۆنەکەدا چوار حەشارگەى داعش لەناوبران و ژمارەیەک چەکداریان کوژرا، هەروەها 15 کیلۆمەترى چوار گۆشە بۆشایى ئەمنى لە سنوورى گوندەکانى دەرماناو و چیاچەرمۆک پاککراوەتەوە.
ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە
لە ئۆپراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک چەکداری داعش ڕووبەڕووی هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆری عێراق بوونەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی ملازمی یەک، لە هێزی دژەتیرۆری عێراق کوژرا.
پێشتریش، فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق چەند جارێک لە نزیک گوندەکانی (دەرماناو و چیاچەرمۆک) لە سنووری شارەدێى پردێ بۆردوومانی چەند پێگەیەکى ڕێکخراوى داعشیان کردبوو.
1 کاتژمێر پێش ئێستا