ئاگاداری لێکەوتە نەخوازراوەکانی ئەم دەرمانانە بە!

گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی دەرمان
وێنەی دەرمان

سەنتەری پێشگیریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لێکەوتەی نەخوازراوی بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەخاتەڕوو.

لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانەکانی دژەخەمۆکی

  1. زیاد ئارەقکردنەوە
  2. هەستیاربوون بە گەرما، واتە جەستە ناتوانێت خۆی لەگەڵ کەشوهەوای گەرمدا بگونجێنێت

لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانی beta blocker   کە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بەکاردێن

  1. لێدانی دڵ کەم دەکاتەوە
  2. هەستیاربوون بە گەرما

لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانەکانی ACE inhibitors کە بۆ بەرزەفشاری خوێن بەکاردێن

  1. تینویەتی کەم دەکاتەوە
  2. مەترسیی ووشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکات

لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانەکانی Diuretics بۆ زیادکردنی میزکردن بەکاردەهێنرێن

  1. بڕی میزکردن زیاد دەکات
  2. مەترسیی تووشبوون بە وشکبوونەوەی جەستە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن

لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانی ئینسۆلین

  1. مەترسیی دابەزینی ئاستی شەکری جەستە زیاد دەکات
  2. ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە دەبێت لە کاتی کەشوهەوای گەرمدا زیاتر چاودێریی ئاستی شەکری جەستەیان بکەن

لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانی Metformin کە بۆ چارەسەری نەخۆشیی شەکرە بەکاردێت

  1. مەترسیی ووشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکات

ئامادەکردنی: ئاسۆ فازیل

گران جاف

2 کاتژمێر پێش ئێستا