فڕۆکەخانەی نەجەف: تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە سەرجەم گەشتەکان ڕادەگیرێن

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازی و نۆژەنکردنەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرگاکانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخات.

کاتی ڕاگرتنی گەشتەکان

لە ئەمڕۆوە 6ـی تەممووز کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ، گەشتە بازرگانییەکان لە فڕۆکەخانەی نەجەف ڕادەگیرێن. ئەم بڕیارە تاوەکو کاتژمێر 4:00ـی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی تەممووز بەردەوام دەبێت، دوای ئەو وادەیەش گەشتەکان بۆ باری ئاسایی خۆیان دەگەڕێنەوە.

هۆکاری وەستانی گەشتەکان

ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نەجەف ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەنجامدانی هەندێک کاری تەکنیکی و نۆژەنکردنەوە لە ناو فڕۆکەخانەکەدا دەگەڕێتەوە. لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا، فڕۆکەخانەی نەجەف وەک فڕۆکەخانەی جێگرەوە (Alternative) بۆ هیچ گەشتێکی دیکە بەردەست نابێت و ئاسمانەکەی بەڕووی فڕۆکەکاندا دادەخرێت.

ئەو گەشتانەی ڕێگەیان پێدەدرێت

سەرەڕای ڕاگرتنی گشتیی گەشتە بازرگانییەکان، ئیدارەی فڕۆکەخانەکە ڕایگەیاندووە کە تەنیا ئەو گەشتانەی ڕەزامەندیی تایبەتیان بۆ وەرگیراوە، دەتوانن لەو ماوەیەدا بنیشنەوە یان بفڕن. بەدەر لەو حاڵەتە تایبەتانە، هیچ جۆرە هاتووچۆیەکی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەدا ئەنجام نادرێت.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا