پەیوەندیی نێوان لەهۆشخۆچوون و نەخۆشییەکانی دڵ
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لەهۆشخۆچوون بەهۆی کەمبوونەوەی لەناکاوی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک دروست دەبێت، بەشی زۆری هۆکارەکانی لەهۆشخۆچوون مەترسیدار نین، بەڵام هەندێکجار ڕەنگە لەهۆشخۆچوون نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوە بێت بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار، د. سورکێو لەتیف، پسپۆڕیی ورد لە نەخۆشییەکانی دڵ، پەیوەندیی نێوان لەهۆشخۆچوون و نەخۆشییەکانی دڵ دەخاتەڕوو.
هۆکارەکانی لەهۆشخۆچوون پەیوەست بە دڵ

هۆکارەکانی لەهۆشخۆچوون پەیوەست بە دڵەوە بریتین لە:
- ناڕێکیی کارەبایی دڵ
- نەخۆشییە پێکهاتەییەکانی دڵ وەک: تەسکبوونەوەی زمانەی شاخوێنبەر یان خوێنبەری سییەکان
- نەخۆشیی ئەستوربوونی ماسولکەکانی دڵ
- سستبوونی دڵ
- نەخۆشیی خوێنبەری سەرماسولکەی دڵ
لە چ کاتێکدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟

لە ئەم حاڵەتانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت:
- ئەگەر لەهۆشخۆچوونەکە لە کاتی وەرزشکردندا ڕوویدا
- ئەگەر لەهۆشخۆچوونەکە ئازاری سنگ یان دڵەکوتێی لەگەڵدا بوو
- ئەگەر چارەخوازەکە بۆماوەیی خێزانیی گیانلەدەستدانی لەناکاوی دڵی هەبوو
- ئەگەر لەهۆشخۆچوونەکە بەبێ نیشانەی ئاگادارکردنەوە ڕوویدا
- دەستنیشانکردنی پێشوەختە دەتوانێت ژیانی چارەخوازەکە ڕزگار بکات
- هەموو حاڵەتێکی لەهۆشخۆچوون بێ زیان نییە، لەوانەیە لەهۆشخۆچوونەکە نیشانەی بوونی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا