ڕیخۆڵەئەستوورە چییە و ئەرکەکانی چین؟

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی کۆڵۆن
وێنەی ئەندامی کۆڵۆن

د.ئەژین هاشم، پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی، چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە تەندروستیی ڕیخۆڵەئەستوورە بڵاو دەکاتەوە.

ڕیخۆڵەئەستوورە چییە؟

ڕیخۆڵەئەستوورە(کۆڵۆن) دوای ڕیخۆڵە باریکە دەست پێدەکات، درێژییەکەی نزیکەی 1.5مەتر دەبێت.

ئەرکە سەرەکییەکانی ڕیخۆڵەئەستورە چین؟

  1. هەڵمژینی ئاو
  2. هەڵمژینی خوێکان
  3. هەڵمژینی پێکهاتە سوودبەخشەکان بۆ جەستە لەو پاشماوەیەی کە لە ڕیخۆڵە باریکەوە دێت
  4. کۆکردنەوەی پاشماوەکان تا کاتی دەرچوونیان لە جەستە
  5. چەندین بەکتریای سوودبەخش لە ڕیخۆڵەئەستورەدا هەن کە یارمەتیی هەرسکردن و دروستکردنی ڤیتامینەکان دەدەن

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

بۆ پاراستنی تەندروستیی ڕیخۆڵەئەستوورە، ئەم خاڵانە جێبەجێ  بکە:

  1. خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست
  2. پاراستنی سیستمێکی خۆراکیی تەندروست
  3. وەرزشکردن
  4. دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی
سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا