چاکسازییەکانی هەرێم: زیاتر لە 4 هەزار سزادراو لە گرتووخانەکاندان و 10 کەسیش بە لێبوردنی تایبەت ئازادکراون

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان
یەکێک لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی خستە ڕوو، ئاشکرای کرد، زیاد لە 4 هەزار سزادراو لەناو زیندانەکاندا بوون و 10 کەسیش بە لێبووردنی تایبەت ئازاد کراون.

مۆڵەت و ئازادکردنی بەمەرج

ئیحسان عەبدولڕەحمان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی (گەوران و ژنان و منداڵان) لە هەر سێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)، لەم شەش مانگەدا، 3 هەزار و 565 سزادراو بە مۆڵەتی کاتی گەڕاونەتەوە ناو کەسوکاریان و 676 سزادراویش بە مەرج ئازادکراون.

سوودمەندبووان لە ژوانگەی خێزانی

ئیحسان عەبدولڕەحمان لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی سەرردانیکردنەوە ئاماژەی بەوەش کرد، 3 هەزار و 880 سزادراو سوودمەند بوون لە خزمەتگوزاریی ژوانگەی خێزانی.

خولەکانی ڕاهێنان و پرۆسەی خوێندن

ئیحسان عەبدولڕەحمان لەبارەی خولەکانی ڕاهێنان و چالاکییە هۆشیارییەکانەوە دەڵێت، لەو شەش مانگەدا 238 خولی ڕاهێنان و سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ کارمەندان و سزادراوانی چاکسازییەکان کراوە، هەروەها 226 سزادراو سوودمەندی سەنتەرەکانی شیاندنەوە بوون و 534 سزادراویش لە خوێندنگە چاکسازییەکان خوێندوویانە.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا