ترەمپ لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان و زێلێنسکی و شەرع کۆدەبێتەوە
سێشەممە لوتکەی ناتۆ دەستپێدەکات و بڕیارە لە پەراوێزی لوتکەکەدا، ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغان و زێلێنسکی و شەرع کۆببێتەوە.
بە بەشداری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 32 وڵات
ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بە بەشداری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 32 وڵات، لوتکەی ناتۆ بەڕێوەچێت.
ترەمپ دوانیوەڕۆی سێشەممە دەگاتە ئەنقەرە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات و بەگوێرەی پرۆگرامەکەی، ترەمپ دوانیوەڕۆی سێشەممە دەگاتە ئەنقەرە و لەلایەن ئەردۆغانەوە بەرمیی پێشوازی لێدەکرێت.
کۆبوونەوەی دوو قۆڵی
ئێوارەی هەمان ڕۆژ پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ناتۆ، بە دووقۆڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
دووەم ڕۆژی لوتکەی ترەمپ و وڵاتانی ناتۆ
دووەم ڕۆژی لوتکەکە ترەمپ بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ دەکات و دواتر بە جیا لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆدەبێتەوە.
پێش بەجێهێشتنی ئەنقەرە، ترەمپ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکات و چاوەڕوان دەکرێت قسەی نوێ لەبارەی ناتۆ و پرسەکانی ناوچەکە و جیهان بکات.
1 کاتژمێر پێش ئێستا