ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوای وەستاندنی پەخشی ماشا و ورچەکە دەکەن

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا، داوا لە دەزگاکانی پەخشی وڵاتەکە و حکومەت دەکەن، چیتر فیلم ئانیمەیشنی ماشا و ورچەکە پەخش نەکەن.

"پڕوپاگەندەیە"

ئەندام پەرلەمانەکان، فیلم ئانیمەیشنی ماشا و ورچەکە، بە بەرهەمێکی پڕوپاگەندەیی ڕووسیا و چەکی نەرم دەچوێنن بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامە سیاسییەکان و جڵەوکردنی هزر و بیرکردنەوەی بەریتانییەکان.

کاریگەریی لەسەر هزری منداڵ دروستدەکات

جەخت لەوە دەکەنەوە، "ماشا و ورچەکە، کاریگەریی لەسەر هزری منداڵ دروستدەکات و پڕوپاگەندەی ڕووسی لە بەریتانیا بڵاودەکاتەوە."

گرنگی بە کولتوور و کەلەپووری ڕووسی دەدات

فیلم ئانیمەیشنی ماشا و ورچەکە، لە دیارترین ئانیمەیشنە ڕووسییەکانە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لەبارەی هاوڕێیەتی کچێکی بچوکە لەگەڵ ورچێکدا؛ تایبەتمەندە بە گرنگیدان بە کەلەپوور و کولتووری ڕووسیا.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا