پزیشکیان و قالیباف یاوەری تەرمی خامنەیی بۆ عێراق دەکەن
بڕیارە هەریەکە لە سەرۆککۆمار و سەرۆکى پەرلەمانی ئێران و کوڕێکى عەلى خامنەیى یاوەری تەرمی ڕێبەرى پێشوو بکەن بۆ عێراق.
لە نەجەف و کەربەلا بە ڕێوڕەسمی تایبەت پێشوازی دەکرێت
بڕیارە سبەى ئێوارە تەرمى عەلى خامنەیی بگەیێنرێتە عێراق و لە هەردوو پارێزگاى نەجەف و کەربەلا، بە ڕێوڕەسمى تایبەت پێشوازیی لێبکرێت.
کێ لەگەڵ تەرمەکە دێتە عێراق؟
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، جگە لە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار بڕیارە هەریەکە لە محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و مستەفا خامنەیی کوڕی گەورەی خامنەیی لەگەڵ تەرمەکە بێنە عێراق.
ئەمڕۆ لە تاران بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە چین و توێژەکان بۆ دواجار ماڵئاوایى لە خامنەیی کراو ماتەمگێرانیش بەشێکیان داوای تۆڵەکردنەوەی خوێنی خامنەییان دەکرد.
9ـی مانگ لە مەشهەد لە مەزاری ئیمام ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت
بە گوێرەی بەرنامەی کۆمسیۆنی تایبەت بە ڕێوڕەسمی ماڵئاوای لە تەرمی خامنەیی، 9ـی مانگ لە مەشهەد ماڵئاوایی لە تەرمەکەی دەکرێت و هەر لەو شارە لە مەزاری ئیمام ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا