فایەق زێدان گۆڕانکارى لە سەرۆکایەتی دادگاکانی چەند پارێزگایەک دەکات

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى، گۆڕانکاریی گەورە لە دادگاکاندا دەکات و 12 دادوەر لە دادگاى باڵا و داواکارى گشتى و سەرۆکایەتیی دادگاکان لە چوار پارێزگا دەگۆڕێت.

گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکایەتی داواکارێتی گشتی عێراق

بەگوێرەى ئەو نووسراوانەى بڵاوکراونەتەوە، فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى بڕیاریداوە بە گواستنەوەى دادوەر عادل خزەیر عەباس، سەرپەرشتیارى دادوەرى لە دەستەى سەرپەرشتى دادوەرییەوە بۆ سەرۆکایەتیی داواکارى گشتى و ڕاسپاردنى بە جێبەجێکردنى ئەرکى سەرۆکى داواکارى گشتیى عێراق.

گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابل

لە فەرمانێکى دیکەى دادوەریشدا، فایەق زێدان بڕیاریداوە بە ڕاسپاردنى حامید مەهدى تۆماس، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى بابل بۆ وەرگرتنی ئەرکى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەی بابل.

گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سەڵاحەدین

ڕاسپاردنى وەلید ئەحمەد کوردى، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەی سەڵاحەدین بۆ بەجێگەیاندنى ئەرکى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەی سەڵاحەدین.

گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنبار

ڕاسپاردنى عەلى دابح جریان، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەی ئەنبار بۆ بەجێگەیاندنى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەی ئەنبار یەکێکی دیکە بووە لە فەرمانەکانی فایەق زێدان لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی دادگادا.

لە بڕیارێکى دیکەشدا، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى، 12 دادوەرى لە سەرۆک و جێگرانى دادگاکانى تێهەڵچوونەوەى پارێزگاکان بەکاتى گواستووەتەوە بۆ دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵى. 

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا