ئەنجوومەنى مامۆستایانى پێشەنگ: دەبێت مووچە 30 ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت
دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجوومەنى مامۆستایانى پێشەنگ، ڕایدەگەیێنن، بەهیچ شێوەیەک جێگەى قبوڵ نییە، وانزیکەى 15 ساڵە دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان لە هەولێر و سلێمانى، غەدر لە مامۆستایانى کوردستان دەکەن، بە پاشەکەوتى مووچە و دواکەوتنى مووچە و ڕاگرتنى پلە بەرزکردنەوە و پێنەدانى شایستە داراییەکانى خانەنشینان، داواش دەکەن، مووچە 30 ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت و پرسى مووچە نەخرێتە ناو ململانێ سیاسییەکان.
بە چەند خاڵێک داواکارییەکانیان خستە ڕوو
ئەنجوومەنى مامۆستایانى پێشەنگ، لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانی، بە چەند خاڵێک داواکارییەکانیان بۆ دەسەڵات و حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان خستەڕوو، داوا دەکەن، هەرچى زووە پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە .
دانیار فاروق
1 کاتژمێر پێش ئێستا