ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاوکردەوە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هۆڵی سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
هۆڵی سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە سێ ڕۆژی دیکە بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

سێ تەوەر لە کارنامەکەیدایە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانانی لە ڕۆژی 9ـی تەمموز دەکات، واتە پێنجشەممە و کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ، کە سێ تەوەری لە کارنەمەیدا جێکردوەتەوە.

بەگوێرەی کارنەماکە کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، لە تەوەری یەکەمدا ژمارەیەک ئەندامی جێگرەوە سوێندی یاسایی دەخۆن. 

لەتەوەری دووەمدا، سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان بانگێشت دەکرێت و لێپرسینەوەی لێدەکرێت، تەوەری سێیەمیش بۆ گفتوگۆی گشتی دانراوە.

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ڕۆژی 6ی تەمموز

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 6ـی تەمموز ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، پێشنیازەیاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، هەموارکردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، هەموارکردنی یاسای پارێزەرایەتی و پێشنیازەیاسای پارەدارکردنی بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە بوون.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا