گەنجێک لە پرۆژەی ئاوی شارۆچکەى دووبز خنکا

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
خنکانی گەنجیک لە کاتى ڕاوەماسى لە پرۆژەی ئاوی شارۆچکەى دووبز
خنکانی گەنجیک لە کاتى ڕاوەماسى لە پرۆژەی ئاوی شارۆچکەى دووبز

گەنجێک لە کاتى ڕاوەماسى لە پرۆژەی ئاوی شارۆچکەى دووبز خنکا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.

بە مەبەستی ڕاوە ماسی سەردانی شوێنەکەی کردووە

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 2005ە و بەمەبەستى ڕاوەماسى سەردانى ئەو شوێنەى کردووە و دواى ئەوەى لەناو ئاوەکەدا چووپەکەى دەتەقێت، دەکەوێتە ناو ئاوەکە و دەخنکێت.

خنکانی سێ کەس

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ڕۆژى هەینییەوە تاوەکو ئێستا سێ کەس لە سنوورى دووبز خنکاون و هێشتا تەرمى دوانیان نەدۆزراوەتەوە.

ژمارەی قوربانییەکانی خنکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری کەرکوک

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لە سنوورى کەرکووک و دەورووبەرى 15 حاڵەتى خنکان تۆمارکراوە.

ئاماری شەش مانگی ڕابردووی خنکان لە هەرێمی کوردستان

بەگوێرەی ئاماری فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 36 حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاوازەکان تۆمارکراون.

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا