سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە سووریا

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسان لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی دیمەشق. فۆتۆ: AFP
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسان لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی دیمەشق. فۆتۆ: AFP

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

یەکەم سەردانی سەرۆکی زلهێزێکی ئەوروپا بۆ سووریا

سەردانەکەی ماکرۆن، بە یەکەم سەردانی سەرۆکی یەکێک لە وڵاتە گەورەکانی ئەورووپا دادەنرێت بۆ سووریا، دوای ڕووخانی ئەسەد.

ماوەی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ سووریا

سەرادنەکەی ماکرۆن تاوەکو ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و چەند تەوەرێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی سووریا تاوتوێ دەکات.

داوای فەڕەنسا لە سووریا

کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردووەتەوە، ماکرۆن لەو سەردانەدا داوای سووریایەکی ئازاد، فڕەڕەنگ دەکات، کە ڕێز لە سەرجەم پێکهاتەکانی بگرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، سەرۆکی فەرەنسا داواکارە دیمەشق ڕۆڵی لە هێورکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا