جودی فۆستەر ڕەخنە لە فیلمی سینەمایی F1 دەگرێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە دیمانەیەکی نوێیدا، جودی فۆستەر، خانمە ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، ڕەخنەی تەنزئامێز لە فیلمی F1 دەگرێت و سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕاکێشاوە.
"بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە"
فۆستەر پەیوەست بە پێشهاتە جیهانییەکان لەبارەی بەرهەمهێنان بە تەکنەلۆجیای بەرەوپێشچوو لەوانە ژیریی دەستکرد، فیلمی سینەمایی F1ی وەکو نموونە هێناوەتەوە و پێی وایە و گومان دەکات، ئەم فیلمە بە ژیریی دەستکرد دروستکرابێت.

"دەق و گفتوگۆ سەرەتایی بوون"
فۆستەری تەمەن 63 ساڵ، لە ئاستی ناوەڕۆکدا ڕەخنەی لەسەر ئەم فیلمە گرتووە، پێی وایە دەق و گفتوگۆی کارەکتەرەکانی ئەم فیلمە، لە ئاستێکی زۆر سەرەتاییدان و هەستی ئەوەت پێ دەبەخشن کە ئامێرێک دایڕشتوونەتەوە.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا