کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێشەممە
ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2026، ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و هەندێک کات بۆ سەرووی 20 کیلۆمەتر زیاد دەکات، ئاراستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.
دۆخی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە
بۆ سبەی چوارشەممە 08-07-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان هەیە. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لەو پلانەی ئەمڕۆ تۆمار دەکرێن. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت و ئاراستەکەشی بە هەمان شێوە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی:
هەولێر: 38
پیرمام: 35
سلێمانی: 38
هەڵەبجە: 37
چەمچەماڵ: 40
دهۆک: 38
زاخۆ: 39
ئاکرێ: 39
گەرمیان: 44
حاجی ئۆمەران: 27
2 کاتژمێر پێش ئێستا