بەرگی پازدەیەمی "خۆم و ئەستێرە گەشەکانم" بڵاوکرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆشنبیرانی شارەکە، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بەرگی پازدەیەمی کتێبی خۆم و ئەستێرە گەشەکانم بەڕێوەچوو.

نەجمەددین عەزیز ئامادەی دەکات

ڕێکەوتی شەشی تەمموز، بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و ڕێکخراوی لیانا بۆ هزری مرۆڤدۆستی، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بەرگی پازدەیەمی کتێبی خۆم و ئەستێرە گەشەکانم لە نووسینی نەجمەددین عەزیز ئیسماعیل بەڕێوەچوو.

کۆڕێکی شیعرییش ڕێکخرا

لەم ڕێوڕەسمەدا، محەممەد پاکژ کۆڕێکی شیعریی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، لە هەمان کاتدا، سۆما ساڵح، بابەتێکی لەبارەی بەرگی پازدەیەمی کتێبەکە پێشکەش کرد.

بەڵگەنامەیە لەبارەی ژیانی نووسەران

زنجیرە کتێبی خۆم و ئەستێرە گەشەکانم، هەوڵی نووسەر نەجمەددین عەزیزە، بۆ بە-بەڵگەنامەکردن و کۆکردنەوەی زانیاریی لەبارەی ژیان و بەرهەمی نووسەرانی کورد.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا