کۆکراوەیەکی نوێی جلوبەرگی ئەژین گەردی ئاشکرا کرا
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەژین گەردی، خانمە دیزاینەری کورد، کۆکراوەیەکی نوێی جلوبەرگی تایبەتی ئاشکرا کرد و لە ناوەڕۆکدا وێڕای جوانی، بەهایەکی کولتوورییان هەیە.

نمایندەیە بۆ هێزی ژن و کولتووری کوردی
ئەم کۆکراوە نوێیەی ئەژین گەردی هەڵگری دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ـە، بە هەماهەنگیی هونەرمەندانی کورد، ناسنامە، خۆڕاگری و هێزی ژنانی لەخۆگرتووە و وێڕای جوانیی لە دیزایندا، نمایندەیە بۆ کولتووری کوردی.

نەخشە نوێیەکەی دەقی بزمارییە
براندی جلوبەرگەکەی ئەژین گەردی بە ناونیشانی "ڕەڤێرا ڕیڤێری"، وەکو دۆستی ژینگە و پابەند بە بەها و فەلسەفەی کولتووریی دەستنیشان کراوە، لە کۆکراوە نوێیەکەیدا کە بە دەقی بزماری دیزاینەکانی نمایش کردووە، مێژوو، کولتوور و پەیامی ئازادیی لەخۆدەگرێت.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا