لە گوندێکی سنووری سلێمانی درەختێکی 300 ساڵە بڕدراوەتەوە و 3 سەرپێچیکاریش دەستگیرکراون

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە گوندێکی سنووری سلێمانی درەختێکی 300 ساڵە بڕدراوەتەوە و 3 سەرپێچیکاریش دەستگیرکراون
لە گوندێکی سنووری سلێمانی درەختێکی 300 ساڵە بڕدراوەتەوە و 3 سەرپێچیکاریش دەستگیرکراون

لە گوندێکی سنووری سلێمانی درەختێکی بەتەمەنی 300 ساڵە بڕدراوەتەوە، هەروەها بە تۆمەتی بڕینەوەی نزیکەی 50 درەختی سرووشتی و هەڵکەندنی بیرێکی نایاسایی، سێ کەس دەستگیرکراون.

دەستگیرکردنی تۆمەتباری یەکەم لە مێرگەپان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان کەسێکیان بە تۆمەتی بڕینی درەختی سرووشتی دەستگیرکردووە، کە 9 درەختی بڕیوەتەوە و درەختەکانیش لە جۆری بەڕوو بوون و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵ بووە.

زیان گەیاندن بە ژینگەی گوندی کۆتەڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بڕینەوەی درەخت لە گوندی کۆتەڵ ڕایگەیاندووە: لە سنووری گوندی کۆتەڵ کەسێکی دیکە بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراوە کە ئەو 40 درەختی سرووشتیی بەڕووی بڕیوەتەوە کە تەمەنیان 20 بۆ 30 ساڵ بووە.

بڕینەوەی درەختە 300 ساڵەکەی کانی خان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەبارەی بڕینەوەی درەختە بەتەمەنەکەی گوندی کانی خان ڕایگەیاندووە: لە سنووری گوندی کانی خان درەختێکی بەتەمەنی نزیکەی 300 ساڵە لە جۆری بەڕوو بڕاوەتەوە بە پاساوی ئەوەی مێش هەنگی تێدابووە و بۆ بڕینی مێشەکان درەختەکەیان بڕیوەتەوە، بەڵام بکەرەکەی نادیارە و بۆ دۆزینەوەی بەدواداچوون دەکەن.

دەستبەسەرداگرتنی ئامێری بیرهەڵکەندن لە شارەزوور

هەروەها لە بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور کەسێک بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن لە گوندی (کانیکەوەی جوخ) دەستگیر بکرێت، هەروەها دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن و ئەویش دراوەتە دادگا بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا