قوباد تاڵەبانی لە ئەلبانیا سەردانی 2 دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگەی زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی کرد

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
قوباد تاڵەبانی لە ئەلبانیا سەردانی 2 دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگەی زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی کرد
قوباد تاڵەبانی لە ئەلبانیا سەردانی 2 دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگەی زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی کرد

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەلبانیا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگەی زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی ئەو وڵاتەی بەسەرکردەوە؛ لە کۆبوونەوەکاندا پرسی گواستنەوەی ئەزموون لە بوارەکانی ژیریی دەستکرد، حکوومەتی ئەلیکترۆنی و پاراستنی داتا تاوتوێ کران و لایەنی ئەلبانیش ئامادەیی بۆ ناردنی پسپۆڕانی تەکنەلۆژی بۆ هەرێم دەربڕی.

بەسەرکردنەوەی دەزگا نیشتمانییەکانی ئەلبانیا لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دووەمین ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەلبانیا، هەردوو دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگەی زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی ئەو وڵاتەی بەسەرکردەوە و لەلایەن مارتن کاجۆ، بریکاری وەزیری ئابووری و داهێنان و ئیگلی تافا، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگەی زانیاری و ئارجان یمێری، بەڕێوەبەری ئاژانسی ستارت ئەپ ئەلبانیاوە پێشوازیی لێ کرا.

ڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە گەشەپێدانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکاندا

لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە (7/7/2026) بەڕێوەچوون، باس لە ڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە گەشەپێدانی ئابووری، باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کاراکردنی دامەزراوەکان کرا. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هاوکاری و گواستنەوەی ئەزموون و شارەزایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەلبانیا، بەتایبەت لە بوارەکانی حکوومەتی ئەلیکترۆنی، ژیریی دەستکرد، پاراستنی داتا و پەرەپێدانی تواناکان لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا.

ئامادەیی ئەلبانیا بۆ ناردنی پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا بۆ هەرێمی کوردستان

لەم چوارچێوەیەدا حکوومەتی ئەلبانیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ناردنی پسپۆڕانی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکاندا.

ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا