چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی خوێن

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی خانەکانی خوێن لە کاتی تووشبوونیان بە شێرپەنجە
وێنەی خانەکانی خوێن لە کاتی تووشبوونیان بە شێرپەنجە

شێرپەنجەی خوێن یەکێکە لە شێرپەنجە باوەکان بەتایبەت لە منداڵاندا، شێرپەنجەی خوێن لە ئەو شانانەدا سەرهەڵدەدات کە خانەکانی خوێن دروست دەکەن، جۆری چارەسەری شێرپەنجەی خوێن بە پێی جۆری شێرپەنجەی چارەخوازەکە دەگۆڕێت.

نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن چین؟

باوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن، بریتین لە:

  1. تا
  2. ماندووبوونی بەردەوام
  3. هەوکردنی درێژخایەن
  4. کێشدابەزینی بێ هۆکار
  5. ئاوسانی لیمفەگرێکان
  6. خوێنبەربوونی لووت
  7. بوونی پەڵەی سووری پێست
  8. زۆر ئارەقکردنەوە
  9. ئازاری ئێسکەکان

هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن چین؟

باوترین هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن بریتین لە:

  1. وەرگرتنی هەندێک چارەسەری تایبەت بە شێرپەنجەی دیکە
  2. بۆماوەیی
    بەرکەوتن بە پێکهاتەی کیمیایی
  3. جگەرەکێشان

کەی سەردانی پزیشك بکرێت؟

لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، واباشترە ئەو کەسانەی بۆماوەیی تووشبوون بە شێرپەنجەیان هەیە، شەش مانگ جارێک یان ساڵی جارێک سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە.

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا