ترەمپ: بڕیار  لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 بە تورکیا دەدەین

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆنگرەی لوتکەی ناتۆ. فۆنۆ: AFP
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆنگرەی لوتکەی ناتۆ. فۆنۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ تورکیا و سەرۆکەکەیدا هەیە، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو لە ناتۆ بێئومێد بووە و هاتنەکەی بۆ لوتکەکە تەنیا لە بەر خاتری ئەردۆغان بووە، گوتیشی لە سایەی سەرۆککۆماری تورکیاوە پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر هەیە.

بڕیار  لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 بە تورکیا

سەبارەت بە فرۆشتنی فرۆکەی ئێف-35ی ئەمریکی بە تورکیا، ترەمپ گوتی ئەو هیچ نیگەرانیی نییە دەربارەی ئەو پرسە و بڕیار لە فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە بە تورکیا دەدەن.

"ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"

دەربارەی ئێرانیش، ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە توانا سەربازی ئێرانیان لەناوبردووە و هەرگیز نابنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، گوتیشی بەهۆی ئەوانەوە تورکیا بەشداریی لە جەنگی ئێراندا نەکرد، بەڵام ئەوانیش نایانەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ترەمپ دووپاتیکردەوە کە ئەوان نەوتێکی زۆریان هەیە و پێویستیان بە گەرووی هوورمز نییە.

تاوتوێکردنی شەڕی غەززە

هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، یەکێک لەو پرسانەی لەگەڵ هاوڕێی سەرۆک ترەمپ باسی دەکات، پرسی غەززەیە.

دروستکردنی کۆدەنگی لە ناتۆ

سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە، دەیانەوێت لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرانی ناتۆ، کۆدەنگی دروست بکەن.

کڕینی فڕۆکەی ئێف-35

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان قسەکانی ترەمپی سەبارەت بە فڕۆکەی ئێف 35 دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند "بەڵێنمان پێدراوە بە فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35.

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا