کاردانەوە و لێدوانەکان لە بارەی کریستیانۆوە

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەرکردەی پۆرتوگال بوو، بەڵام لە قۆناغی 16 بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.

هاوکات ئەمە دوایین یاریی کریستیانۆی ئەفسانە بوو لەگەڵ پۆرتوگال و ماڵئاوایی یەکجارەکی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان کرد.

کریستیانۆ خۆی چی گوت؟

بە ویژدانێکی ئاسودەوە لە خەو هەڵدەستم، چونکە هەموو ئەوەی لەتوانامدا بوو پێشکەشی پۆرتوگالم کرد.

پێش سەردەمى یارییکردنى من، پۆرتوگال هیچ نازناوێکی بەدەستنەهێنابوو، لەگەڵ ڕۆناڵدۆ، سێ نازناویان بەدەستهێنا.

من خاوەنى یۆرۆم بە تامى مۆندیال.

ژیان بەردەوامە، و بەیانی ڕۆژێکی نوێیە، گەورەترین سەرکەوتنی من لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم لە ساڵی 2016 بوو بە بەدەستهێنانی یۆرۆ، بۆ من ئەوە بەتامى مۆندیال بوو.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

زڵاتان چی گوت؟

نازانم کریستیانۆ بۆ گریا، تەنیا حەوت یاری کردووە بە گشتی، من دان بەوەدا دەنێم کە کریستیانۆ یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام گەورەترین نییە، خۆ پێشتر گوتم کێشەم لەگەڵی ئەوەیە کە ئەو خۆی بە خەڵک دەڵێت من باشترینم.

زڵاتان.

کریستیانۆ ئیلهامبەخشە

ئەو ئیلهامبەخشی زۆرێک لە گەنجان بووە، یاریکردن بەرامبەری هەمیشە پاڵنەرێکی گەورەیە، چونکە کاتێک منداڵ بووم لە تەلەڤزیۆن تەماشایم دەکرد، ئێستاش دەرفەتم بۆ ڕەخساوە لە مۆندیالدا ڕووبەڕووی بوومەوە.

دەمەوێت پیرۆزبایی کاروانە وەرزشییە مەزنەکەی لێبکەم، یاریکردن بەرامبەری و چێژوەرگرتن لە هەموو ئەوەی بەدەستی هێناوە شتێکی تایبەت و جیاوازە.

مارک کوکورێیا.
مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا