سبەی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کرا بە پشووی فەرمی
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران، لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کرا بە پشووی فەرمی.
بە فەرمانی عەلی زەیدی کراوەتە پشوو
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە، ڕۆژی چوارشەممە بکرێت بە پشووی فەرمی، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران.
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی لە نەجەف بەڕێوەدەچێت.
لە کەربەلاوە بەرەو شاری مەشهەد بەڕێدەکرێتەوە
کاتژمێر 6ـی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێوڕەسمی جەماوەری، بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی لە نەجەف دەستپێدەکات، هەر هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمەکە لە شارى کەربەلا بەڕێوەدەچێت و دواتر تەرمەکە ڕەوانەی شارى مەشهەد دەکرێت و بەخاک دەسپێردرێت.
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا