دەستەى دەستپاکى: فەرمانبەرێک یەک ملیار دینارى دزیوە و بە 10ساڵ زیندانى سزادرا

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی  فیدراڵی
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی

دەستەى دەستپاکیى عێراق ڕایگەیاند، دادگا بڕیاریدا بە سزادانى فەرمانبەرێکى وەزارەتى نەوت، کە زیاتر لە یەک ملیار دینارى لە سامانى گشتیی دزیوە.

لە فڕۆشتنی بەرهەمی نەوتی دوو مانگ دزیوویەتی

دەستەى دەستپاکی ڕاشیگەیاندووە، دادگاى تاوانەکانى نەینەوا بڕیاریداوە بە سزادانى فەرمانبەرێک بۆماوەى 10ساڵ، بە تاوانى دزینى یەک ملیار و 174 ملیۆن و 287 هەزار دینار لە ماڵى گشتى، ئەم بڕە پارەیەشى لەکاتى فرۆشتنى بەرهەمە نەوتییەکان لە مانگەکانى ئاب و ئەیلولى ساڵى 2025 دزیوە.

ئەو ماددەی تاوانبارەکەی پێ سزادراوە

ئەوەشخراوەتەڕوو، پاش خستنەڕووى سەرجەم بەڵگەکان، تاوانبارەکە بەگوێرەى ماددەى 315ـى یاساى سزادانى عێراق سزادراوە.

کارکردنی حکومەتی نوێ لەسەر دوو هێڵی گشتی

هەڵمەتەکەش لەکاتێکدایە، کابینەى نوێى حکومەتى عێراق بڕیاریداوە لەسەر دوو هێڵى گشتى کاربکات ئەوانیش، کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت و ڕووبەڕووبونەوەى گەندەڵى، تاوەکو ئێستاش لە هەردوو دۆسیەکە ژمارەیەک هەنگاو نراوە.

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا