نێچیرڤان بارزانى و پاتریارکی کڵێساى کلدانی کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانى و مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کڵێساى کلدانی لە عێراق و جیهان کۆبوونەوە و جەختیان لە پاراستنى کولتووری پێکەوەژیان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیی له نێوان پێکهاتە جیاوازەکان کردەوە.
تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی کریستیانەکان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاتریارکی کڵێساى کلدانی بارودۆخى گشتيى پێكهاته‌كان و کریستیانەکانیان تاوتوێکرد و جەختیان لە پێکەوەژیانى ئاشتییانەى نێوان پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.
کریستانەکان بەشێکی ڕەسەنی پێکهاتەی کوردستانن
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كردووەتەوە، کریستیانەکان به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن و وه‌ک هه‌ميشه پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بن.
کوردستان پارێزەری کولتووری فرەیی دەبێت
هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه، هەرێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه بێ جياوازى به لانه و نيشتمانى ته‌واوى پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه و پارێزه‌رى كولتوورى فره‌يى ده‌بێت.
ستایشکردنی ڕۆڵی مێژوویی هەرێمی کوردستان
لای خۆیەوە، پاتریارکی کڵێساى کلدانی، ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد، کە وەک پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان.
2 کاتژمێر پێش ئێستا