دانەر عەبدولغەفار: فالح سارى گوتى کێشە هەیە بەڵام مووچە ڕەوانە دەکەین

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دانەر عەبدولغەفار، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتى، کێشە لەنێوان هەولێر و بەغداد لەبارەى داهاتى نانەوتى هەیە و پێویستە چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنى مووچە خەرجى دەکەن.

کاتی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

گوتیشى، ئەگەر لەم هەفتەیەدا مووچە خەرج نەکرێت، ئەوا لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرجدەکرێت.

دۆخی ئێستا کاریگەریی لەسەر مووچە هەبووە

ئەندامەکەى ئەنجوومەنى نوێنەران باسیلەوەشکرد، دۆخى دارایی ئێستا خراپە و وەزیرى دارایی عێراق گوتوویەتى، ئەم دۆخە کاریگەریى لەسەر مووچەى مووچەخۆران هەبووە و ئێستا لەژێر فشارێکى قورسى داراییدان، بەڵام سەرەڕاى ئەو دۆخە مووچە خەرجدەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی حەوت ڕۆژ بەسەر مانگی حەوت تێپەڕیووە و هێشتا مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجنەکراوە لە لایەن بەغداوە.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا