سبەى قۆناغى یەکەمى دابەشکردنى زەوى لە سنوورى شارەوانیى خەبات دەستپێدەکات

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا

سبەى قۆناغى یەکەمى دابەشکردنى زەوى لە سنوورى شارەوانیى خەباتى سەربە پارێزگاى هەولێر دەستپێدەکات و زیاتر لە دوو هەزار و 600 پارچە زەوى، بەسەر فەرمانبەرانى ئەو سنوورەدا دابەشدەکرێت.

ژمارەی ئەو پارچە زەویانەی ئامادەیە بۆ دابەشکردن

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی شارەوانییەکانى هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، سبەى دوو هەزار و 600 پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى شارۆچکەى خەبات دابەش دەکرێت.

زەوی پێویست لە سنووری شارەوانی خەبات ئامادەیە بۆ دابەشکردن

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوە قۆناغى یەکەمى دابەشکردنى زەوییە و زەوى پێویست لە سنوورى شارەوانیی خەبات ئامادەیە بۆ دابەشکردن و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى فەرمانى وەرگرتنى زەوییان هەیە، زەوییان پێدەدرێت.

لە 14 شارەوانی زەوی دابەشکراوە

گوتیشى، لە کۆى 37 شارەوانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە 14 شارەوانى زەوى دابەشکراوە و سبەى شارەوانیى خەبات کە 15ـیەمین شارەوانىیە، زەوى دابەشدەکرێت و دواترش لە سنوورى شارەوانییەکانى گوێڕ و کۆیە دابەشدەکرێت.

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا