لە هەرێمى کوردستان مانگى تەمموز سێ رۆژ پشووە
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەگوێرەى خشتەى پشووی بۆنە فەرمییەکانى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، مانگى تەمموز سێ ڕۆژ پشووى تێدایە، ڕۆژێک پشوو بۆ ئاشوورییەکان، ڕۆژێک بۆ ئێزدییەکان و ڕۆژێکیش بۆ سەرجەم فەرمانبەرانە.
ڕۆژێک بۆ ئاشوورییەکان ڕۆژێک بۆ ئێزدییەکان و ڕۆژێک بۆ سەرجەم فەرمانبەرانە
بەگوێرەى خشتەکە، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو 12ـى تەمموز پشووە بۆ ئاشوورییەکان بەهۆى جەژنى نووسەردیل، ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو 14ـى تەمموز پشووە بۆ سەرجەم فەرمانبەران بەهۆى شۆڕشى 14ـى تەمموز و ڕۆژى 31ـى تەمموزیش پشووى فەرمانبەرە ئێزدییەکانە.
ئەمساڵ 31 ڕۆژ پشوو ڕاگەیێنراوە
سەرەتاى هەموو ساڵێک ڕۆژانى پشوو و بۆنە فەرمییەکان دیاریی دەکرێت، بۆ ئەمساڵ 31 ڕۆژ پشوو ڕاگەیێنراوە کە بەشێک لە پشووەکان تایبەت بووە بە پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان.
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا