تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران گەیشتە شاری نەجەف
تەرمی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، گەیشتە فڕۆکەخانەی نەجەف و پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی جەماوەری فراوان، لە هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلا، سبەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئێران.
هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بووە
لیژنەی باڵای ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییە لۆجستی و هونەرییەکانی تایبەت بە ڕێوڕەسمەکە تەواو بووە، بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران لە هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلا تەواو بووە.
مەسعود پزیشکیان یاوەریی تەرمی خامنەیی دەکات
لەناو بەرپرسانی باڵای ئێران، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە یاوەریی تەرمەکەی خامنەیی دەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە تەرمی خامنەیی دەکات
هاوکات عەلی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی خامنەیی گەیشتووەتە نەجەف
لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کراوەتە پشوو
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران، لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کرا بە پشووی فەرمی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە، ڕۆژی چوارشەممە بکرێت بە پشووی فەرمی، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران.
1 کاتژمێر پێش ئێستا