عەلی زەیدی و مەسعود پزیشکیان کۆبوونەوە

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە فڕۆکەخانەی نەجەف. فۆتۆ: AFP
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە فڕۆکەخانەی نەجەف. فۆتۆ: AFP

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نەجەف پێشوازی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد و جەختیان لە قوڵیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیکرا

پزیشکیان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی گەیشتە نەجەف و لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.

ئاڕاستەکردنی سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی ئێران

زەیدی جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی ئێران کرد بەبۆنەی کوژرانی خامنەییەوە و ڕایگەیاند "قۆناغی ئێستا پێویستی بە وردی و پەرۆشی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم ئاستە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان، لەپێناو بەرقەراربوونی سەقامگیری و کۆتاییهاتنی ململانێکان.

ستایشی هەڵوێستی گەل و حکومەتی عێراق

پزیشکیان بەناوی وڵاتەکەیەوە سوپاسی هەڵوێستی گەل و حکومەتی عێراقی کرد و ستایشی ئەو هەوڵە گەورەیە و ئاسانکارییەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسی ماڵئاوایی لە خامنەیی کرد.

پزیشکیان بە فەرمی زەیدی بانگێشتی ئێران دەکات

پزیشکیان گوتیشی، شانازی بەو پەیوەندییە قوڵەی نێوان گەلانی وڵاتەکانمان دەکەین و بەفەرمی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بانگێشتی ئێران کرد، بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی و هاوبەشییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا