خانمانى زانکۆى سلێمانى دەیانەوێت ببەنە گەورە و سەردارى یانەکانى عێراق
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تیپی تۆپی دەستی خانمانی زانکۆی سلێمانی لە خولی پاڵەوانی عێراقدا بە نمایشێکی ئاستبەرز و یارییەکی پڕ لە شارەزایی، هێز و هاوکاری، سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە.
ئەم تیپە لە سەرجەم یارییەکاندا نیشانیان داوە کە شایستەی سەرکەوتنن، و ئەمڕۆ لەگەڵ بردنەوەی یارییەکەیان، دەبنە پاڵەوانی عێراق و مێژوویەکی نوێ بۆ زانکۆی سلێمانی و وەرزشی خانمان تۆمار دەکەن.
کاتژمێر 18:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ لە هۆڵى کۆلیجى وەرزش و زانستە جەستەییەکان لە زانکۆى سلێمانى دوایین یارییان لە پاڵەوانێتییەکە ئەنجام دەدەن و هەنگاوێکى گەورە لە بەدەستهێنانى نازناوەکە نزیکن.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا