بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی Moana دەستیپێکرد
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بە گوتەی دوەین جۆنسن، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، کۆمپانیای دیزنی دەستی داوەتە بەرهەمهێنانی بەشی نوێ و سێیەمی فیلم ئانیمەیشنی Moana و بە خێرایی کارەکان بەرەوپێش دەچن.
دوو نووسەر سکرینپلەیەکەی دەنووسن
جۆنسن کە لەم ئەنیمەیشنەدا ڕۆڵی کارەکتەری ماوی دەگێڕێت، جەخت لەوە دەکاتەوە، "بەرهەمهێنەران لەبارەی بەشی سێیەمەوە گفتوگۆیان کردووە و جارید بوش و دانا لێدۆ سکرینپلەیەکەی دەنووسنەوە."

لە دیارترین زنجیرە ئانیمەیشنەکانە
ساڵی 2016 بۆ یەکەمجار بەشی یەکەمی ئەم ئانیمەیشنە بڵاوکرایەوە و 680 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و ساڵی 2024 بەشی دووەم توانی بەربەستی یەک ملیار دۆلار تێپەڕێنێت و ببێت بە یەکێک لە گەورەترین ئانیمەیشنە زنجیرەییەکانی جیهان.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا