ئێران: هێرشەکانی ئەمریکا هیچ زیانێکی بە فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس نەگەیاندووە
دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکە، ژێرخانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەندەر عەباس بە سەلامەتی ماوەتەوە.
سەلامەتیی ژێرخان و ئامێرەکانی فڕۆکەخانە
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای هورمزگان ڕایگەیاند، سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شارەکە لە شەوی سێشەممەدا، هیچ زیانێک بەر ژێرخان، باڵەخانە یان ئامێرەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەندەر عەباس نەکەوتووە. ڕاگەیەندراوەکە جەخت دەکاتەوە کە پڕۆسەی کارکردن لە فڕۆکەخانەکە ئاساییە و ئامێرە تەکنیکییەکان زیانیان بەرنەکەوتووە.
پێگەی ستراتیژیی بەندەر عەباس لە گەرووی هوورمز
شاری بەندەر عەباس، ، یەکێکە لە گرنگترین شارە ستراتیژییەکانی ئێران و دەکەوێتە سەر گەرووی هوورمز. ئەم شارە جگە لەوەی ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و دەریاوانییە، بنکەیەکی سەرەکیی هێزی دەریایی ئێرانی تێدایە، ئەمەش وایکردووە لە کاتی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکاندا ببێتە جێگەی سەرنجی ئەمریکییەکان.
3 کاتژمێر پێش ئێستا