ئەنگوستیلەیەکی دێرینی میسڕی لە ڕووسیا دۆزرایەوە
لە پێشهاتێکی نوێی مێژووییدا لە وڵاتی ڕووسیا، ئەنگوستیلەیەکی دێرینی میسڕی دۆزراوەتەوە، کە وێنەی یەکێک لە شاژنە بەناوبانگەکانی میسڕی لەسەرە.
ئەنگوستیلەیەکی دەگمەنە
ئەنگوستیلەیەکە لە ناوچەی شوێنەواریی ئاناپا لە باکووری کەناراوی دەریای ڕەش دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی شارەزایانی مێژوو، ئەنگوستیلەیەکی دەگمەنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و 200 ساڵ پێش زایین.
وێنەی شاژنی لەسەرە
لەسەر ئەم ئەنگوستیلەیە، وێنەی خانمێک هەڵکۆڵراوە، کە بە گوتەی شارەزاکان، وێنەی شاژنە ئارسینۆی سێیەمی میسڕی سەردەمی پتۆلەمییە.

بۆچی لە ڕووسیا دۆزراوەتەوە؟
جەخت لەوەش کراوەتەوە، بوونی ئەم پارچە مێژووییە لە ڕووسیا، دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی هەڵکەوتەی ئەو شوێنەی تیایدا دۆزراوەتەوە، کە لە سەردەمە دێرینەکاندا، یەکێک بووە لە پێگە گرنگە بازرگانییەکانی سەر دەریای ڕەش و وەکو پارچەی گرانبەها و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەکارهێنراوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا